پارێزگاری كەربەلا: هەر كەس ئازاری زیارەتكاران بدات رووبەڕووی یاسای دەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری كەربەلا رایگەیاند: چاوەڕوان دەكەن 20 ملیۆن كەس سەردانی پارێزگاكەیان بكات و هەڕەشەی لەوانەش كرد كە دەیانەوێت ئازاری زیارەتكاران بدەن.

نوسەیف خەتابی پارێزگای كەربەلا لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: تائێستا هیچ رێگەیەكیان دانەخستوە لە پارێزگاكە و هاتوچۆكردن تیایدا ئاساییە لە كاتێكدا زیاتر لە 3 ملیۆن زیارەتكار لە دەرەوەی عێراقەوە گەیشتونەتە پارێزگاكەیان و بە ملیۆنانیش لە ناوخۆی عێراقدا سەردانیان كردوە.

خەتابی وتیشی: چاوەڕوان دەكەن ژمارەی زیارەتكاران بەرزبێتەوە بۆ 20 ملیۆن كەس.

رونیشیكردەوە، زیارەتكارانی ئیمام حسێن هێڵی سورن هەندێك كەس كە نەخۆشی دەرونیان هەیە بە رەقی مامەڵە لەگەڵ زیارەتكارانی بیانی و عێراقیدا دەكەن و هێرشیان دەكەنە سەر ئەوانە بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا