دوو ڕۆبۆت لەكتێبخانەیەك دا بەشەڕ دێن

پۆڵەتیك پرێس:
لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا، كە لە كتێبخانەیەكی وڵاتی چین تۆماركراوە، دوو ڕۆبۆت پێكەوە دەمەقاڵێ دەكەن، كە ئەمەش بووەتە هۆی پێكەنین بۆ خەڵكی.

شەڕەكە لە نێوان ڕۆبۆتەكانی تۆتۆ و ئینجابۆوا یا دروستبووە،كە زانیاری ئەدەن بەو كەسانەی سەردانی كتێبخانەكە دەكەن.

لە گرتە ڤیدیۆییەكی ٤٢ چركەیدا ئینجابۆوا داوای لێخۆش بوون لەتۆتۆ دەكات و دەیەوێت شەڕ كۆتایی پێ بهێنێت، بەڵام تۆتۆ ڕەتیدەكاتەوە، كە ئاشت بێتەوەو وای پێشاندەدات، ئینجابۆوا كەسێكی ڕاڕایەو ناگۆڕێت.

ئەم گرتە ڤیدیۆیە وای لە سینا و یپۆی چاینی كرد، كە بە گاڵتەوە بڵێت باشترین شت بۆ كۆتایی پێ هێنانی شەڕەكەیان ئەوەیە موچەكەیان ببڕن تا وەك و لەم جۆرە كارانە دوور بكەونەوە، هەروەها یەكێكی تر لە بینەرەكانی دەڵێت: ڕۆبۆتەكان ئەوەندە زیرەكن، كە بەم شێوەیە گفتوگۆ بكەن لە نێوان خۆیان دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا