هێزی دەریایی ئەمەریكا چەكێكی نوێ تاقیدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەئامانجی لەناوبردنی فڕۆكەی نەیارەكانی، هێزی دەریایی ئەمریكا چەكی لەیزەری 60 كیلۆ واتی لەسەر كەشتی جەنگی بڵاودەكاتەوە.

كەناڵی فۆكس نیوز بڵاویكردەوە، هێزی دەریایی ئەمریكا بڕیاریداوە چەكی لەیزەری 60 كیلۆواتیی لەسەر كەشتی جەنگی ئارلی بورك – ی جۆری DDG 51 تێكدەر بڵاوبكاتەوە، كە ناوی (هیلیۆس)ە و لەئێستادا هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوەی كۆتایی بۆ دەكرێت.

ئەمەریكا بەهۆی چەكە نوێكەوە توانای سوتان یان لەكارخستنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەبێت بەخێراییەكی زۆر خێرا و لەگەڵ ئەو رووناكیانەی كە هەیە.

لەئێستادا ستراتیژی نوێی هێزی دەریایی ئەمریكا جەخت لەسەر بایەخدان بەچەكی زیرەكی دەستكرد و تەكنەلۆژیایی مۆدێرن دەكاتەوە تاوەكو خۆی لە هێرشی لەناكاوی نەیارەكانی بپارێزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا