هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان هیوایە بۆ ڕزگاربوونی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی حیزبی ئەلحل ڕایگەیاند”کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی عێراق هێڵی دەستپێکی کاریگەری سیاسەتی دەرەوەیە”.

شێخ عەلا ئەلکەربولی سەرکردەی حیزبی ئەلحل ڕایگەیاند”کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق هێڵی دەستپێکی کاریگەری سیاسەتی دەرەوەیە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقیش هیوایەکە بۆ ڕزگاربوونی عێراق لە قەیرانە کەڵەکەبووەکان”.

ئاماژەی بەوەشدا”کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی عێراق دەبێتە دەستکەوتێکی مێژوویی، هەلێکە بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی هەرێمی و نێو دەوڵەتی عێراق”.

هەروەها داوای لە حکومەت کرد”وزەو توانای گەنجان بەکاربهێنن لە بنیانتانی عێراقداو وتی گەنج وزەو بەهرەو توانایەکی زۆری هەیە، کاتی ئەوەیە تواناکانیان بەکاربهێنن”.

وتیشی”پێویستە حکومەت پایەی خۆی بەسەر بەرپرسیارێتی هەموو هێزە سیاسیەکاندا بسەپێنێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا