مشتومڕەكانی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس:
مشتومڕەكانی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەردەوامەو تائێستا لایەنەكان لەسەر میكانیزمێك بۆ هەموارەكە رێكنەكەوتوون.

فەیسەڵ عیساوی پەرلەمانتاری عێراق لەو بارەوە دەڵێت: ئاماژەكان بۆ ئەوەن لەرێگەی زۆرینەیەكی پەرلەمانی، هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان تێپەڕێنرێت.

فەیسەڵ عیساوی دەشڵێت: ناكۆكییەكی توند لەنێوان كوتلە سیاسییەكاندا هەیە لەسەر ئەو میكانیزمانەی، كە باس دەكرێت بۆ هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنەكان، بەتایبەتی پرسی سیستمی بازنەی هەڵبژاردن.

عیساوی ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا كوتلەكان سێ چوار بژاردەیان لەبەردەستدایە بۆ دابەشكردنی بازنەی پارێزگاكان بەسەر قەزاكان‌و رەنگە لەسەر یەكێكیان رێككەوتن بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە پێشبینیشی كرد لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئەو بابەتە چارەسەر بكرێت و جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، كە لایەنەكان دەتوانن بگەن بەرێككەوتن.

ماوەیەكە پەرلەمانی عێراق كار بۆ ئەوە دەكات، هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان بكات، كە بەشێك لەلایەنەكان رازی نین بەهەموارەكە، بەتایبەتی لەپرسی سیستمی دابەشكاری بۆ بازنەی هەڵبژاردنەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا