لە ماوەی سێ مانگدا شەش مووچە بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمدا دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی ئاشکرایدەکات، لەمانگەکانی 5، 6 و 7، فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم شەش مووچە وەردەگرن.

دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی رۆژی چوارشەممە 17ـی نیسان ئاشکرایکرد، بەگوێرەی ئەو بەڵێنەی پێیان داراوە، مووچە فەوتاوەکانی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی 2023ی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەکرێت.

روونیدەکاتەوە، فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم لە مانگی ئایاردا مووچەی مانگی 10، لە مانگی حوزەیران مووچەی مانگی 11 و لە مانگی تەمووزدا مووچەی مانگی 12 وەردەگرن، ئەمە جگە لە مووچەی بنەڕەتی ئەو مانگانە خۆیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو مامۆستایە، مووچەخۆرانی هەرێم لەماوەی سێ مانگدا، شەش مووچە وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا