پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ، دووشەممە 17ی نیسان، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی چوار پلەی ڕێختەر سنوری پارێزگای وانی باکوری کوردستانی هەژاند.
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا، زانیاری دەربارەی بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە و ڕوونیکردەوە، بوومەلەرزەکە چەقەکەی قەزاری چاڵدێرانی سەر بە پارێزگای وان بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:7ی بەیانی لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر ڕوویداوە.
لەمانگی شوباتدا چەندین بوومەلەرزەی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی تورکیای گرتەوە، کە زیانێکی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە و تائێستاش بەردەوامە، بەڵام بەهێز و گوڕێکی کەمتر.