داهاتی مانگی رابردووی دەروازەكانی عێراق زیاتر لە ١٠٠ ملیار دینار بووە

پۆڵەتیك پرێس:
دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق رایگەیاند، داهاتی مانگی رابردووی سەرجەم دەروازە سنورییەكان زیاتر لە ١٠٠ ملیار دینار بووە.

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، كۆی داهاتی بەدەستهاتووی گومرگی و باج بۆ مانگی ئەیلول لەدەروازە سنورییەكان زیاتر لە ١٠٠ ملیار دینار بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ زیادكردنی داهاتی دەوڵەت و تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی، كە وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت، لە رێگەی رێكخستنی كارەكان.

دەستەكە باسی لەوەشكردووە، دەستەكە هەوڵی زیاتر دەدات بۆ ئەوەی داهاتی زیاتر بۆ پاڵپشتیكردن لە گەنجینەی وڵات بەدەستبێت بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە داراییەی كە ئێستا وڵاتی گرتووەتەوە.

هاوكات، مانگی پێشووش داهاتی دەروازە سنورییەكانی عێراق بە نزیكەی ١٠٠ ملیار دینار بوو، كە ماوەی چەند مانگێكە، داهاتی دەروازە سنورییەكانی عێراق بەردەوام روو لەبەرزبوونەوەیە، دوای كۆنتڕۆڵكردنی دەروازەكان لەلایەن حكومەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا