عێراق هەوڵدەدات لە پاکستان بازاڕ بۆ نەوتەکەی بدۆزێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەوڵدەدات لە پاکستان بازاڕ بۆ نەوتەکەی بدۆزێتەوە و ڤیزاش لەسەر خەڵکی پاکستان هەڵبگرێت.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٢٩ ی ئایاری ٢٠٢١، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ مەخدوم شاه مەحمود قوڕەیشی، وەزیری دەرەوەی پاکستان ئەنجامیدا بە میدیاکانی وت، ” لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەشەپێدانی ئەو پەیوەندیانەمان کرد”.

وتیشی، ” پێکەوە گفتوگۆمان کرد لەبارەی بنیاتنانی پەیوەندی لەبواری وزە و نەوت و هەناردەی نەوتی عێراق بۆ پاکستان و هاوکات لەبارەی گەشەپێدانی پەیوەندییە کۆمەڵاتی و گەشتیارییەکان بەتایبەتی گەشتیاری ئاینی و هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی یەکتر گفتوگۆمان کرد”.

لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی پاکستان بە میدیاکانی وت، ” پاکستان دەوڵەتێکی گرنگ و بەهێزە بۆ یارمەتی و پاڵپشتی عێراق، ئێمە هەوڵەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەنرخێنین، لەئێستادا پشتیوانی لەنێوان هەردوو وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا