ئایا ئەنجامدانی هەڵبژاردن گۆڕانکاری لە لایەنە سیاسیەکاندا دەکات؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لە ساڵی 2005ەوە بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021.

گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، لە دوای سەرکەوتنی ئەو خۆپیشاندنە بەرفراوانەوە دێت، کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2019ڕوویدا لە عێراق، بۆ ڕووخاندنی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی، دواتر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق ئەو پۆستەی گرتە دەست.

ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری ئەو لایەنە سیاسیانەی، کە لە ساڵی 2003حکومی عێراق دەکەن، لە کاتی هەتانی ئەمریکیەکانەوە بۆ عێراق.

خۆپیشاندانەکان نیگەرانیەکی زۆری گەلی عێراق و بێ هیوای گەنجەکانی پێشاندا، بە تایبەتی سەبارەت گۆڕانکاری لەو کەسانەی حکومی عێراق دەکەن.

بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەلبژاردنەکاندا، پەرۆشی ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکان کەم بۆوە، لە ئەگەری دروست کردنی جیاوازی گۆڕینی لایەنە سیاسیەکان لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا