لە قەزای كەلار مامۆستایەك برینداركرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە لە قەزای كەلار تەقە لە مامۆستایەك كراو برینداركرا، تۆمەتبارانی رووداوەكەش تا ئێستا دەستگیرنەكراون.

لە راگەیەندراوێكدا عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لە گەڕەكی ڕاپەڕینی قەزای كەلار لە ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاشۆ لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان تەقە لە مامۆستایەكی ئامادەیی شێروانە كرا و فیشەك بەر دەستی كەوتوەو برینداربوە.

ئەوەشهاتووە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار چارەسەری پێویستی بۆكراوە و دادوەر بەپێی مادەی 406 ف 31 فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار دەركردوە.

روونیشیكردووەتەوە، پۆلیس چوەتە شوێنی ڕوداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە و لە هەوڵی ئاشكراكردنی ناسنامەی و دەستگیركردنی تۆمەتباردان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا