کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم لەسەر داواکاری کازمی بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 1:00 لەسەر داواکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بەڕێوەبچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشداری دەکەن و نوێنەرانی هەریەکە لە حزبەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی ئامادەییان دەبێت.

هاوکات، هەوڵ دەدرێت ڕەوتی سەدریش ڕازی بکرێت تا لە کۆبوونەوەکەدا بەشداری بکات و ئامادەیی هەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە مستەفا کازمی ڕایگەیاند، داوا دەکەم هەموو هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان ڕۆژی چوارشەممە 17ی 8ی 2022 کۆببنەوە و دەست بە دیالۆگی جددی بکەن بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانەی ئێستای عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا