عەلی حەمەساڵح: ڕاگرتنی داگیرکردنی زەوی کارێکی باشە و دەبێت ئەوەشی داگیرکراوە بگەڕێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ڕاگرتنی پڕۆسەی داگیرکردنی هەزاران پارچە زەوی کارێکی باشە و دەبێت ئەوەشی داگیرکراوە بگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە عەلی حەمەسڵح ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار یاداشت و بەدواداچونمان کرد بۆ داگیرکردنی نزیکەی 45 هەزار پارچە زەوی لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی دیکە لە سلێمانی.

وتیشی، “لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جارێکی دیکە دۆسیەکەم خستەوە بەردەم سەرۆکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەت و بەڵێنی چارەسەرکردنیاندا”.

باسی لەوەش کرد، “ئێستا کە ئەم پرۆسەیە ڕاگیراوە کارێکی باشە، دەبێت ئەوەشی داگیرکراوە بگەڕێتەوە، ئەوەشی دەستدرێژیە بۆ سەر ماستەر پلان و شوێنە خزمەتگوزاریەکان لاببرێت و بگەڕێتەوە، وەک چۆن بۆ داگیرکاری ڕەخنەمان هەبووە، گەڕاندنەوەش بە کارێکی باش دەزانین”.

جەختی لەوەش کردەوە، “ناکرێت دەیان هەزار فەرمانبەر چەندین ساڵە چاوەڕێی پارچەیەک زەویەک بن پێیان نەدرێت و چەند بەرپرسێکیش بەبەهای سەدان ملیۆن دۆلار زەوی بفرۆشن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا