کارگەیەکی شیش لە سنووری بازیان داخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنوری بازیان کارگەیەکی شیش داخرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی زۆری دوکەڵی ژەهراوی و دروست بوونی مەترسی بۆ ژینگەی سنورەکە دوێنێ ڕێکەوتی 9ی ئابی 2022 مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان دەرچوون بۆ شوێنی کارگەی شیشی سۆپەر ستیل لە قەزای بازیان”.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی دوکەڵ و پاشماوەی ژەهراوی  ڕوبەڕووی لێپیچینەوەی یاسایی کرانەوە و تا کاتی چارەسەکردنی کێشەکە کارگەکە داخرا، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا