پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمرۆ شەممە 20ی کانونی دووەم، سەرجەم ئەو مامۆستایانەی دەستگیرکرابوون ئازادکران و گەڕانەوە ناو خێزانەکانیان.
بەپێی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، کەمێک پێش ئێستا سەرجەم ئەو مامۆستایانەی دەستگیرکرابوون ئازادکران و گەڕانەوە ناو خێزانەکانیان.
هاوکات، سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی ئاشکرایکرد، “هیچ مامۆستایەک لە سلێمانی دەستگیرنەکراوە، بەڵکو لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان(داواکاریەکە جۆرێکە لە سکاڵا) بانگهێشترکراون، ئەمشەویش هەموو مامۆستایان دەگەڕێنەوە ماڵەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، داواکارییەکەی وەزارەتی پەروەدە لەسەر ئەوە بووە، کە مامۆستاکان ئامادەنەبوونیان زۆر بووە و ئاگادارکراونەتەوە کە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.
لەبارەی ژمارەی مامۆستا بانگێشتکراوەکانەوە ڕوونیکردەوە، سەرەتا نزیکی 12 مامۆستا بوون بەڵام ئێستا تەنها نزیکی شەش مامۆستا لە ئاسایش ماون.