داهاتی دارایی ساڵێكی دادگای باڵای عێراق بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

دادگای باڵای عێراق رایدەگەیەنێت “داهاتی دارایی ساڵێ رابردووی دەزگاكە گەیشتووەتە نزیكەی 44 ملیاردینار”.

عەسام عبدولمەجید، بەڕێوەبەری بەشی بودجەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاندووە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەو داهاتانەی لەرێگەی كۆكردنەوەی رسومات و كۆیكردۆتەوە بۆ ساڵی 2020 بڕی زیاتر لە 43 ملیار و 868 ملیۆن دینار بووە.

ئەو بەرپرسە ئاشكرایكردووە، ئەوەی کۆدەکرێتەوە کرێی سیادییە و بەپێی یاسا دەسەپێنرێ، هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە، داهاتەکان هیچ بەشێكیان لێخەرجناكرێت و دەخرێتە خەزێنەی دەوڵەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ژمارە ٤٥ی ئاسایی وەرزی یەکەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی چوارەمی ھەڵبژاردنی خۆیدا هەمواری یەکەمی یاسای ژمارە ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ی دادگای باڵای فیدراڵی پەسەند کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا