وەزارەتی كارەبا: كار بۆ ئەوە دەكەین لە هاویندا 12 كاتژمێر كارەبا بدەینە هاووڵاتیان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، عێراق پێویستی بە نزیكەی 34 هەزار مێگاوات كارەبایە، بەڵام 24 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێندرێت و بەو هۆیەوە نزیكەی 10 هەزار مێگاوات كورتهێنانیان لە كارەبادا هەیە.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی بودجەی بەكاربردن ساڵانە نزیكەی 17 تریلیۆن دینار بۆ سێكتەری كارەبا تەرخان دەكرێت و بەشێكی سەرەكیی ئەو بودجەیە، كە نزیكەی پێنج تریلیۆن دینارە، بۆ كڕینی كارەبا لە كەرتی تایبەت و كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی كارەبا و كڕینی كارەبا لە دەرەوە دەچێت.

ئەحمەد موسا وتی، كار بۆ ئەوە دەكەین لە هاویندا زیاتر لە 12 كاتژمێر كارەبا بدەینە هاووڵاتییان. ئێستا لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی بیانی و وڵاتێك رێككەوتن كراوە بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی سێكتەری كارەبا لە چوارچێوەی ئەو پلانە پێنج ساڵەی كە وەزارەتی كارەبا كاری لەسەر دەكات.

بە وتەی ئەحمەد موسا، حكومەتی عێراق كار بۆ ئەوە دەكات سەرچاوەكانی كارەبا لە عێراقدا فرەچەشن بكات، لەوانەش، سوود بینین لە تیشكی خۆر، بەكارهێنانی گازی هاوەڵی كێڵگە نەوتییەكانی عێراق و راكێشانی كارەبا لە ئوردن و سووریا و سعودیەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا