حكومەتی عێراق چەند بڕیارێكی لەبارەی كۆرۆناوە دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی رێگریكردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكومەتی عێراق چەندین بڕیاری دەركرد، لەوانەش گەشتكردنی بۆ نزیكەی 20 وڵاتی جیهان راگرت.

نوسینگەی كازمی راگەیاندووە، بڕیارەكان لەمیانەی كۆبونەوەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراقی دران كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، گەشتكردن لەنێوان و عێراق و 19 وڵاتی دیكە راگیراوە تاوەكو رێگری لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا بكرێت، هاوكات كازمی هەوڵەكانی كارمەندانی پزیشكی و تەندروستی بەرز نرخاندووە كە رۆڵیان هەبووە لە كەمكردنەوەی ژمارەی مردن و زۆری ئاستی چاكبوونەوەدا.

لە یەكێك لە بڕیارەكاندا هاتووە، جەخت كردنەوە لەسەر وەزارەتی پەروەردە بە رێنمایكردنی بەڕێوەبەرایەتیەكانی پەروەردە لە پارێزگاكان بەهەماهەنگی لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی قوتابخانەكان لە بەشە تەندروستیەكان و پشكنینی خوێندكاران و كارمەندان لە ناو دامەزراوە پەروەردەییەكاندا.

باس لەوەشكراوە، هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوە چڕتر بكرێتەوە بەتایبەت لە ڕێگەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا