سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گەورەی سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی زۆر دروستدەکات توانای نوشتانەوەی هەیە و ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکان دەکات.

سامسۆنگ گالاکسی زێت فلیپ سێڤن کێشەکەی 181 گرامە، شاشەکەی لەجۆری فۆڵدەبڵ داینەمیک ئەمۆلید توو ئێکسە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2640/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1200 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 10 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 3700 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا