فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بارەگاکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە غەززە دەکەنەئامانج

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بارەگایەکی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیان لە غەززە کردە ئامانج.

لەوبارەیەوە ئەفیخای ئیدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، “لە ئێستادا بۆدومانی کەرتی غەززە دەکەین و دۆخی لەناکاو لە بەرەی ناوخۆ ڕادەگەیەنین”.

وتیشی، “دەستمان بە هەڵمەتێکی سەربازی کردووە جیهادی ئیسلامی لە کەرتی غەززە دەکاتەئامانج”.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی میدیاکانی ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل چەند جارێک بۆردومانی بارەگاکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامییان لە کەرتی غەززە کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا