لەبارەی تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ عەلی روونكردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە و باس لە كۆچی دواسی كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكەن دوورن لە راستییەوە.

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە بە میدیاكانی راگەیاند، هەواڵی كۆچی دوایی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوورە لە راستییەوە.

لای خۆیەوە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەیەكی كۆسرەت رەسوڵ عەلی داناوە و نوسیویەتی: كاكی هەموومان، تەمەن درێژ بی و هەر بمێنی بۆ كوردو كوردستان، ئەی چقڵی چاوی دوژمنان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا