ئاراس شێخ جەنگی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە دەربارەی هەواڵێكی ساختە و رایگەیاند: ئەو سەرەنجەی پەیجە ساختەكە بڵاویكردوەتەوە دوورە لە راستییەوە و ناوبراو هیچ جۆرە نووسین و سەرەنجێكیان لەسەر رووداوی كوشتنی قاسم سلێمانی بڵاونەكردووەتەوە.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە :” پەیجێكی ساختە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك سەرنجێكی لەسەر ڕووداوی شەهیدكردنی حاجی قاسم سلێمانی بە ناوی بەڕێز ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە بڵاوكردۆتەوە كە دوورە لە راستیەوە و بەڕێزیان هیچ جۆرە نوسین و سەرنجێكیان لەو بارەوەیەوە بڵاو نەكردۆتەوە”.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە:” ئاشكرایە كە ئەو لایەنەی كە زانیاری هەڵە و چەواشەكاری لە دژی دژە تێرۆر داوە بە میدیا جیهانییەكان و هەوڵی شێواندنی راستیەكان دەدات، هەمان ئەو لایەنەیە كە ئەو پەیج و ئەكاونتە ساختانەی دروستكردوە و لێدوان و نوسین بە ناوی بەرێز ئاراس شێخ جەنگی بڵاو دەكاتەوە”.

پێشتر لە چەند پەیج و ئەكاونتێكی فەیسبوك نووسینێك بەناوی ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییەوە بڵاوكرابووەوە تایبەت بە رووداوی كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا