پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ئاشکرایکرد لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەستپێشخەرییەک بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر ڕادەگەیەنێت.
مەحما خەلیل پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا دەڵێت، “ئەم دەستپێشخەرییەی مەسعود بارزانی لە چوارچێوەی هەوڵەکانیەتی بۆ یەکخستنەوەی ناوماڵی شیعە”.
جێی ئاماژەیە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەرییەکی ڕاگەیاند و وتی، “لايهنه سياسييه پهيوهندارهكانى عێراق بانگهێشت دهكهين بێن له ههولێرى پايتهختى دووهميان دهست به گفتوگۆيهكى كراوهى كۆكهرهوه بكهن”.