ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا تابێت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی سەرۆکایەتی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاری تورکیا، تا ئێستا زیاد لە چوار هەزار و 500 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆکایەتی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاری تورکیا ئاماری نوێی قوربانیانی بومەلەرزەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، تا ئێستا چوار هەزار و 544 کەس گیانیان لەدەستداوە و 26 هەزار و 721 کەسیش بریندارن.

لایخۆیەوە سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، کارەساتی بومەلەرزەکە گەورەترین کارەساتی سرووشتییە کە لە مێژووی کۆماری تورکیا ڕوبەڕوی بووینەتەوە.

پێشتریش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا باری لەناکاوی ڕاگەیاند و وتی، ئێمە ڕوبەڕوی گەورەترین کارەساتی سرووشتی بووینەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا