نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی شاری سلێمانی دیاریکرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کۆبوونەوەیەکدا، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی 11ـی سیتییەکانی ناوشاری سلێمانی دیارکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی ستییەکانى ناو شارى #سلێمانى ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە (تشرینى دووەم) بریتییە لە 273 دینار.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، نرخی کارەبای سیتییەکان بەراورد بە مانگی رابردوو، 12 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک دابەزیووە و مانگی تشرینی یەکەم هەر کیلۆواتێک بەرامبەر بە 281 دینار بە هاوڵاتییان فرۆشراوە.

کارەبای سلێمانی هۆشداریی ئەوەش دەداتە سیتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کە پابەندی نرخەکە بن و لەئەگەری زیاتر وەرگرتن لەو نرخە، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە و سزا دەدرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا