نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پۆڵەتیک پرێس:

ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 76 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 79 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردوودا بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی گۆڵدمان ساکس پێشبینی کرد تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 90 دۆلار بەرزببێتەوە، بەڵام بەپێی نرخی ئێستای نەوت و ئەو ماوە کەمەی لەبەردەم هاتنی ساڵی نوێ ماوە، پێناچێت پێشبینییەکەی گۆڵدمان ساکس راست دەربچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا