کاکەییەکان لەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی خۆشبوون کە سمێڵی گەنجەکەیان تاشی بوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان، کاکەییەکان لەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی خۆشبوون کە سمێڵی گەنجە کاکەییەکەیان تاشی بوو.

پێشتر سەردار کاکەیی سەرۆکی کاکەییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەم ئێوارەیە ئەو کەسەی گرتە ڤیدیۆییەکەی تۆمارکردووە و ئەو کەسەش کە سمێڵی گەنجەکەی تاشیوە ڕادەستی ئێمە دەکرێن”.

وتیشی، “هەموو کاکەییەکان سووربوون لەسەر ئەوەی کێشەی تاشینی سمێڵی گەنجە کاکەییەکە لەڕێی سوڵحی عەشایەرییەوە یەکلایی بکرێتەوە”.

ڕۆژی 23ی ئەم مانگە چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی هەستان بە ڕفاندنی پێشمەرگەیەکی کاکەیی بەناوی ئەیمەن عەبد کاکەیی لەنزیک ئامرلی و دوای ئەشکەنجەدانی هەستان بە تاشینی سەر و سمێڵی و ئەمەش ناڕەزایی بەرفراوانی کاکەییەکانی لێکەوتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا