هەر 16 چركە جارێك كەسێك لەجیهان بەكۆرۆنا دەمرێت

پۆڵەتیك پرێس:
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كە ژمارەی مردن بەڤایرۆسی كۆرۆنا ملیۆنێك كەسی تێپەڕاندن‌و بەپێی ئامارەكانیش هەر 16 چركە جارێك كەسێك بەڤایرۆسی كۆرۆنا دەمرێت.

هەر بەپێی ئامارەكان، كە پێگەی (MERS-CoV) بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی سێ‌ مانگی رابردوو بەرزترین ئاستی مردن تۆماركراوە، كە نزیكەی نیو ملیۆن كەس بووە.

هەروەها زۆرترین رێژەی مردنیش لەوڵاتانی ئەمریكاو هندستان‌و بەرازیل تۆماركراوە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، كە لەماوەی مانگی نۆدا ژمارەی مردن 5400 كەس بووە لەماوەی هەر 24 سەعاتێكدا، كە ئەوەش دەكاتە 226 حالەتی مردن لەسەعاتێكداو 16 حاڵەت لەچركەیەكدا..

ئەمەریكا و بەرازیل و هیندستان نزیكەی لە سەدا 45 ی هەموو مردنەكان لە سەرتاسەری جیهاندا تۆماردەكەن، لە كاتێكدا ئەمەریكای لاتین بە تەنیا زیاتر لەسێیەكی مردنەكان تۆمار دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا