وەک پزیشک کاری کردووە و بڕوانامەی سەرەتایشی نەبووە

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتدارانی هیندستان گەنجێکیان دەستگیرکرد، کە وەک پسپۆڕی پزیشکی نزیکەی چوار ساڵە کار دەکات و لەلێکۆڵینەوەکانیشدا دەرکەوتووە تەنانەت خوێندنی سەرەتایشی تەواو نەکردووە .

ڤیراگاندهام تێگەی تەمەن (23 ساڵ) کە لە 16 نەخۆشخانەی تایبەت کاریکردووە و لە چەندین کامپی پزیشکیدا ئامادە بووە و لەگەڵ تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا خۆبەخشانە کاری دەکرد، دەرکەوت کە بروانامەی پزیشکی نییە و چەند ساڵە بەناوی پزیشکی گشتی کاری کردووە.

گەیشتن بە سەرەداوەکانی دۆزینەوەی ئەم گەنجە لەکاتێدابووە، کە ژنی دووەمی بە تۆمەتی ئازاردانی جەستەیی و دەروونی لای پۆلیس سکاڵای لەدژی تۆمار کردبوو.

لەمیانی لێکۆڵینەوەکاندا لەگەڵ، ئەو گەنجە هیندییە پۆلیس زنجیرەیەک درۆ و ساختەکاری ژیانی ئاشکراکرد، لەوانە خۆنیشاندان وەک ئەفسەری پلە باڵای یەکێک لەزیندانەکانی وڵاتەکەی، خۆ ناساندن وەک کوڕی بەرپرس و ئەفسەرێکی باڵای هیندستان، کارکردن لە چەندین نەخۆشخانەی پسپۆڕی ئاست بەرزی پزیشکی بە بێ ئەوەی بڕوانامەی پزیشکی هەبێت، کارکردنی لەبواری پزیشکیدا بەجۆرێک بووە کە ناوبراو شارەزای سەرەتاکانی کاری پزیشکی بووە و کەس گومانی لێنەکردوە.

تێگە لەساڵی 2005 لە ماڵەوە  هەڵاتووە، دوای وازهێنان لە خوێندن، گەشتی کردووە بۆ شارە گەورەکان لە ناو شەمەندەفەرو ویستگەکاندا کاری فرۆشتنی ئاو و خواردەمانی کردووە، لە یەکێک لە گەشتەکاندا ڕێی دەکەوێتە ناسینی پزیشکێکی پسپۆڕ و خۆی وا پێدەناسێنێت کە بێ باوکە، بۆیە پزیشکەکە شوێنی حەوانەوە و پاڵپشتی ماددی بۆ دابینکردووە.

تێگە لە ماوەی مانەوەی لەگەڵ ئەو پزیشکە، فێری پیشەی پزیشکی بووە و بڕوانامەیەکی ساختەی بە یارمەتی کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری لە نیودەلهی بەدەستهێناوە و لە نەخۆشخانە بۆ کاری پزیشکی بەکاری هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا