ئەم پیاوە پلانی هەیە ١٨٠ ساڵ بژی

پۆڵەتیک پرێس

دەیڤ ئاسپیری وەبەرهێن، ملیۆنان دۆکار خەرج دەکات بۆ کۆنترۆڵ کردنی سروشتە بایۆلۆجیەکەی، تاوەکو گەنجتر دەربکەوێت
بەپێی راپۆرتەکان، دەیڤ ئاسپیری تەمەنی ٤٨ ساڵە، زۆر توڕەیە لەوەی بەتەمەن بوونی مرۆڤ هەرگیز خۆی بە کەسێکی بەتەمەن نازانێت، بەڵکو دەڵێت من بەتەمەنترین گەنجی جیهانم

دەیڤ هەموو لایەنەکانی ژیانی بە باشی پەیڕەو دەکات، لەو چرکەیەی بەخەبەردێت هەتا دووبارە ئەخەوێتەوە بۆ پاراستنی گەنجی خۆی لە ژێر زەمینی ماڵەکەیدا سیستمی شێدارکەرەوەو لە تیشکی ژێر ڕەنگی سوور، لەگەڵ یەکەیەکی چارەسەری ئۆکسجین، هەروەها ئامێری وەرزش کردنی پێشکەوتوو کە دەتوانێت تەنها لە ماوەی ٢٠ خولەک دا بەشی ٢ کاتژمێر وەرزش بکات

ئەوەی دەیڤ دەیکات تەنها، پەیڕەوکردنی سیستمێکی رۆژانەیە، ڕؤژانە نزیکەی ١٠٠ حەب دەخوات هەروەها ناو بە ناو بە ڕۆژوو دەبێت، پلانی وایە هەتا ساڵی ٢١٥٣ بژی، دەڵێت هیج پەشیمان نیم لەو ئامانجەی کە هەمە ئاواتم ئەوەیە کە زیاتر لە ١٨٠ ساڵیش بژیم

بێگومان پەیڕەو کردنی هەندێک سیستم بەبێ ڕاوێژ کردنی پزیشک، ڕەنگە مەترسی لەسەر تەندروستی دروست بکات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا