لەتەمەنی ٩٧ ساڵیدا بڕوانامەی زانکۆی بە دەست هێنا

پۆڵەتیک پرێس

لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا، بێڵ گۆسیتی ئەمریکی وازی لە زانکۆ هێنا، تاوەکو بچێتە ئەو ناوچانەی شەڕی تێدایە لە وڵاتەکەیدا.

بەپێی بڵاو کراوەکان، گۆسیتی تەمەن ٩٧ ساڵ لە زانکۆی لینکۆڵن دەیخوێند، بەڵام پێش ئەوەی خوێندنەکەی تەواو بکات، ئەرکەکەی لە هێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا کۆتایی هات.

پاش کۆتایی هاتنی جەنگ، گۆسیت نەگەڕایەوە بۆ زانکۆ بەڵکو پێی باش بوو کە کارگێڕی کۆمپانیای خێزانەکەی بەڕێوەبەرێت.

ساڵانێک لە تەمەنی تێپەڕی لە کارکردندا، گۆسیت لە ٩٠ ساڵی تەمەنیدا خۆی بینیەوە، بەڵام لە بیری نەکردبوو کە بگەڕێتەوە بۆ زانکۆو زانکۆ تەواو بکا.

ئەم پیاوە ئەمریکیە دەبێت بە نمونەیەک بۆ ئەو کەسانەی خەونی تەواوکردنی زانکۆیان هەیە، تەنانەت دوای ماوەیەکی درێژو ئەگەر تەمەنیش زۆر بێت.

زانکۆی لینکۆڵن لە ئیلینۆی ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاند، کەسە بەتەمەنەکان کە لە خوێندن دابڕاون دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ زانکۆ خوێندنەکەیان تەواو بکەن.

زانکۆکە بڕیاریدا دووبارە ئەو خوێندکارانە وەربگرێتەوە، کە لە ٤٠کانی سەدەی ڕابردوودا لە زانکۆکە بوون.

گۆسیت لە بواری ئەدەبیدا لە ساڵی ٢٠٢٠ خوێندنەکەی تەواو کرد، بەڵام بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ناچاربوو لە ساڵی ٢٠٢١ دا ئاهەنگی دەرچوون بکات، وای لە زانکۆکە کرد نمرەی دکتۆرای شانازی پێ ببەخشێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا