گرانبەهاترین خواردنەکان لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری چێشتخانەکانی جیهان خواردنی جیاواز دروست دەکەن بۆ ئەوەی دڵی خەڵک بەدەست بهێنن، بەڵام هەندێک چێشتخانە پێکهاتەی گرانبەها دەخەنە خواردنەکانیانەوە بۆ ئەوەی سەرنجی بەشێکی دیاریکراوی خەڵک ڕابکێشن.

گرانبەهاترین خواردنەکان لەجیهاندا:

-بەرگرێک کە نرخەکەی 5964 دۆلارە، یەکێکە لە گرانبەهاترین خواردنەکانی جیهان، سەرۆکی لیژنەی یەکێک لە کۆمپانیا هۆڵندیەکان تامی کردووە، پارەی بەرگرەکەشی بە کۆمەڵەیەکی خێرخوازی بەخشیوە.
بەرگرەکە لە گۆشتی مانگای یابانی، کاڤیار، ترۆفڵی سپی و قرژاڵ دروست دەکرێت، هەروەها بە زێڕی تایبەتی خواردن دەڕازێنرێتەوە.

-یەکێک لە چێشتخانەکانی ئەمریکا گرانترین خواردنی پەتاتە دەفرۆشێت، پەتاتەکە بە کهول و سرکە خۆشکراوە و بە خەڵوزی فەڕەنسی ئامادەکراوە هەروەها زەیتی ترۆفڵ و پەنیری تایبەتی بۆ زیادکراوە و بە زێڕی عەیارە23 دەڕازێنرێتەوە.

-کاڤیاری ئێرانی کە ناسراوە بە ئەڵماس، یەکێکە لە گرانترین خواردنەکانی جیهان، نرخی کیلۆیەک 34500 دۆلارە، ئەو کاڤیارە لە هێلکەی ماسی دەگمەن دەردەهێنرێت.

-شێف ئەنجیلتۆ ئارانیتا خواردنێکی لە پێنج پارچە سوشی دروستکردووە و بە زێڕی عەیارە24 دایپۆشیوە، نرخەکەی 1978 دۆلارە.

-گرانبەهاترین خواردنی ئۆملێت لەجیهاندا لە چێشتخانەی زیلیۆن دۆلار لۆبستەر فریتاتایە لەشاری نیویۆرک کە نرخەکەی هەزار دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا