بەوێنە.. باخچەیەکەی ئاژەڵانی هونەری لەسەر شەقام ببینە

پۆڵەتیک پرێس

شەقامی بەناوبانگی پارک ئەڤینیۆ لە نیویۆرک بووە بە جۆرێک لە باخچەی ئاژەڵانی هونەری، بەجۆرێک پەیکەری ئاژەڵی گەورە لە سەوزاییەکانی نێوان شەقامی مانهاتن دروستکراون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی دی پی ئەی ئەڵمانی، پەیکەرە ڕەنگاورەنگەکانی ئاژەڵانی وەک گۆرێلا، تیمساح، دایناسۆر و مامۆس تا مانگی شوباتی ساڵی 2023 لە پارک ئەڤینیۆ دەمێننەوە.

ڕێکخراوی بەرپرسی شەقامەکە وتی:”بەخێربێن بۆ باخچەی ئاژەڵان لە پارک ئەڤینیۆ”، ئەو ڕێکخراوە وێنەکێشی فەڕەنسی ئیدریس بی بۆ وێنەکێشانی ئەو پەیکەرانە ڕاسپارد، ئەم دارستانە شارستانیەی پەیکەرەکان یەکەمە لەجۆری خۆی لەبەشی باشووری شەقامی پارک ئەڤینیۆی بەناوبانگ کە وێستگەی شەمەندەفەری گراند سنترال تیرمینال و هۆتێلی والدۆرف ئەستوریا لەخۆدەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا