بەڤیدیۆ..گەردەلولێکی خۆڵاوی شارێک دادەپۆشێت

پۆڵەتیک پرێس

کامێراکان ئەو ساتە پیشان دەدەن شاری دۆنهوانگ لەڕێگای ئاوریشم لە باکوری ڕۆژئاوای چین لەپشت دیوارێکی خۆڵی گەورەوە دیار نامێنێت، بەهۆی ڕەشەبایەکی خۆڵبارینی قورسەوە.

گەردەلولە خۆڵاویەکە لە دەوروبەری کاتژمێر سێی دواینیوەڕۆ ڕویکردە شارەکە بەرزیەکەی نزیکەی 100 مەتر بوو، ئەم ڕوداوەش پۆلیسی ناوچەکەی ناچارکرد کۆنترۆڵی هاتوچۆ لە دەروازەکانی باجدا بسەپێنن و فەرمانیان بە شۆفێران کرد ئۆتۆمبێلەکانیان لە ڕێگای گشتی و ناوچە خزمەتگوزاریەکان دووربخەنەوە تا زریانەکە کۆتای دێت.

شاری دۆنهوانگ وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ناسراوە بەوەی بە دیوارێکی لمی داپۆشراوە، ماڵی ئەشکەوتەکانی مۆجاویە، هەروەها بە سایتی کەلەپووری جیهانی یونسکۆ بەناوبانگە کە دەکەوێتە بیابانی گۆبی کەشوهەوا و ژیانێکی سەختی هەیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک