بەوێنە..قەڵایەکی سەرنجڕاکێش لەناوەڕاستی دەریاچەیەکدا ببینە

پۆڵەتیک پرێس

قەڵای تراکای بینایەکی مێژوویی مەزنە لە لیتوانیا و تاکە قەڵایە لە دوورگەیەکی بچووک لە ناوەڕاستی دەریاچەیەک دروستکراوە، ئەم کۆشکە دێرین و خەیاڵییە دەکەوێتە ئاوی دەریاچەی گالڤی، نزیک تراکای بچووک، کە یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەکان لە ویلایەتی بالتیک کە چەند کیلۆمەترێک لە ڤیلنیۆسی پایتەختەوە دوورە.

MyBestPlace - Trakai Castle, the enchanted fortress of Lithuania

قەڵاکە لە نیوەی دووەمی سەدەی چواردەدا دروستکراوە بەشێوازی گۆتی تەواو لەلایەن دوک گراند کۆستۆتیس، دەکەوێتە ناوەڕاستی پارکی مێژوویی نەتەوەیی تراکای، ناوچەیەکی سروشتی پارێزراوە و بە دارستان و دەریاچەکان چواردەورەدراوە، بەپێی ماڵپەڕی”مای بێست پڵەس”، دوای چەندین دەستێوەردان و فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەی بە تێپەڕبوونی کات لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا بەتەواوی دروستکرایەوە تا ئەم دیمەنە جوان سەرنجڕاکێشەی ئێستای وەرگرت.

جزيرة وسط البحر.. «قلعة تراكاي» وجهة سياحية ساحرة| صور | بوابة أخبار اليوم الإلكترونية

شوێنی ستراتیجی و ڕووکەشی جوانی قەڵاکە وایلێکردووە یەکێک بێت لە شوێنە سەرنجراکێشەکانی هەموو لیتوانیا، لەڕێگەی پردێکەوە کە پەیوەندی بە خاکی سەرەکیەوە هەیە دەتوانرێت لە مانگی ئادارەوە تا کۆتایی مانگی ئەیلول سەردانی بکرێت، هەروەها چوونە ناو باڵۆنە هەواییەکان بەسەر دەریاچەی گالڤ کە لە ڤیلنیوسەوە دەست پێدەکات وادەکات چێژ لە دیمەنە زۆر سەرنجڕاکێشەکەی قەڵای تراکایت وەربگریت.

جزيرة وسط البحر.. «قلعة تراكاي» وجهة سياحية ساحرة| صور | بوابة أخبار اليوم الإلكترونية

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا