چی دەزانین لە بارەی ١ی نیسانەوە؟

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژی پێکەنین یاخود ڕۆژی درۆ کردن ١ی نیسان، پشوویەکی نافەرمیە کە ساڵانە لە سەرتاسەری جیهاندا یادی ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە.

سەرەڕای ئەوەی چەدین سەدەیە، بە چەندین کلتوری جیاواز یادی ئەم ڕۆژە دەکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بنچینەی دروست بوونی ئەم ڕۆژە نادیارە.

یۆنانیە کۆنەکان پێیان وایە دواخستنی ساڵی نوێ لە سەدەی ١٦ دا پەیوەندی بە نوکتەکانی یەکی نیسانەوە هەبووە، هەروەها پێیان وایە کە دەبێت کەسەکان بە نوکتە پێبکەنن، لە فەڕەنسا ساڵی نوێ گوازرایەوە بۆ ١ی کانوونی دووەم، بەڵام هێشتا هەندێکیان لە ١ی نیساندا ئاهەنگی ساڵی نوێیان دەگێڕا، واتە لەلای هەندێک وڵات و کەس ساڵی نوێ ١ی نیسان بووە.

ئەو کەسانەی کە لە ١ی نیسان دا دیارییان بەیەک بەخشیوە، بە گێلەکانی نیسان ناوبراون.

بەپێی وتەی نوسەرەکان، تاکۆتایی سەدەی ١٧ لە بەریتانیا ١ی نیسان بە ڕۆژی در ناسراوە، دواتر لە سەدەی ١٨دا لە بەریتانیاو فەڕەنساو بەریتانیا بە ڕۆژی درۆ ناسراوەو کردوویانە بە پشوو.

ڕۆژی درۆی نیسان لە ئەڵمانیاوە گەیشتە ڕوسیا، لە کۆتایی سەدەی ١٧، دواتر گروپێکی شانۆیی ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان کۆکردەوە بە دروشمەی نمایشێک کە هەرگێز پێشتر نەت زانیوە، کاتێکیش پەردەی شانۆکە لابرا لەسەر سەکۆکە نوسرابوو ١ی نیسان متمانە بەکەس مەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا