بەوێنە..بچووکترین هۆتێلی سەرئاوکەوتوو لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

ئۆتەر ئین هۆتێلێکی بچووکە لە ناوەڕاستی دەریاچەی مالارین بەرامبەر شارۆچکەی ڤاستێریۆسی سویدی، کۆشکێکی سووری بچووکە کە لەسەر تەختی دەریا جێگیرکراوە و دوو نهۆمە هەر یەکێکیان کێشەکەی 25 تەنە، بە ئاو دەورەدراوە دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و چێژبەخشت پێدەبەخشێت.

بوابة أخبار اليوم | أكثرها رومانسية ..«أوتر إن» أصغر الفنادق العائمة في  العالم | صور

ئەم پێکهاتەیە لەلایەن پەیکەرتاشی ناوخۆیی مایکڵ گینبێرد دروستکراوە و بەناوی”بۆشایی ژیانی جێگرەوە”، هۆتێلەکە تەنها لە دوو ژوور پێکهاتووە یەکێکیان دەکەویتە نهۆمی سەرەوە و ئەوی دیکەیان دەکەوێتەوە سێ مەتر لەژێر ڕووی دەریاچەکە، یەکەمیان گەرما و چێشتخانە لەخۆدەگرێت، دووەمیان کە لەڕێگەی پەیژەوە دەچیتە ناوی شوێنی نوستنە دیمەنێکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشی سەر دەریا پیشان دەدات، ئەو کەسانەی سەردانی ئەم شوێنە دەکەن بەلەمێکی بچووکیشیان لەبەردەمدایە بۆ سەردانیکردنی دوورگە نزیکەکان.

Utter Inn - hotelik unoszący się na wodzie

ئەم خانووە بچووکە دڵڕفێنە کاتژمێر و نیوێک لە ستۆکۆڵمەوە دوورە و نزیکەی کیلۆمەترێک لە کەناری ڤاستراسەوە دوورە دەتوانرێت بە بەلەم لە بەندەری ئۆسترا هامنینەوە پێیبگەیت، بەهۆی ئەو کەش و هەوا ساردەی لە زستاندا هەیەتی و بەفر دەریاچەکە دادەپۆشێت هۆتێلەکە لەمانگی نیسانەوە تا تشرینی یەکەم کراوەیە.

Underwater Establishments Where You Can Sleep and Eat With the Fishes -  Atlas Obscura

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا