بەڤیدیۆ.. باڵابەرزترین ژن لەجیهاندا ببینە

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی تورکی درێژیەکەی دوو مەترە، بەمەش ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەی، چونکە بە باڵا بەرزترین ژنی جیهان دادەنرێت کە لەژیاندا مابێت.

رومیسا جیلی لە پارێزگای کارابوکی تورکیایە، نەخۆشیەکی دەگمەنی هەیە کە وا دەکات بەخێرای گەشە بکات، ئەم حاڵەتەش لە کاتی پێش لە دایک بونەوە دەست پێدەکات تا قۆناغی هەرزەکاری، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونێکی کەم لە شێوەی ڕوخساریش.

تركية تدخل غينيس كونها أطول امرأة على قيد الحياة في العالم - جريدة زمان  التركية

جیلی درێژەیکەی 215.16 سانتیمەترە و دەڵێت، پێویستە هەمو کەسێک بەو شێوەیەی کە دروستبووە خۆی قبوڵ بکات، لەساڵی 2014 وەک باڵا بەرزترین هەرزەکار کە لەژیاندا مابێت ناوی چووە کتێبی گینسەوە، بەهۆی ئەو کێشانەی بۆ جیلی دروستبووە لەکاتی جوڵەدا زۆربەی کات کورسی جوڵاو بەکاردەهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەیارمەتی چوارچێوەی پیاسەکردن بێ کورسیش دەتوانێت بڕوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا