بوتڵێک شەراب بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

ئەم بابەتە 41 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

شەراب هەمیشە بە یەکێک لە خواردنەوە گران بەهاکان و یەکێک لە خواردنەوە دڵخوازەکان دادەنرێت لە جیهاندا.

خانەی مەزادی کریستی لە بەریتانیا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند، بوتڵێک شەرابی فەرەنسی کە ماوەی زیاتر لە ساڵێک بوو لە وێستگەی بۆشایی نێو دەوڵەتی هەڵگیرابوو، خرایە مەزادەوە بە بڕی ملیۆنێک دۆلار.

ڕوونیشی کردەوە، ئەم شەرابە لە جۆری بێتروس ٢٠٠٠ە، یەکێک بووە لەو ١٢ جۆرەی لە ساڵی ٢٠١٩ نێردراوە بۆ بۆشایی ئاسمان، تاوەکو لێکۆڵەرەوان بە دوای هەسارەی کشتوکاڵی نوێدا بگەرێن.

بوتڵەکان دوای نزیکەی ١٤ مانگ گەڕێندرانەوە، گۆڕانکارییەکی کەمیان بە خۆوە بینیبو، بەپێی وتەی شارەزایانی مەی نمونەیەکی تامکردن بووە ئەم جۆرە شەرابە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک