قائانی گەشتە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران گەشتە بەغدا.

سەردانەكە دوای دوو رۆژ دێت لە كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی، بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیی شەیعەكانەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.

پێشتر كاروان یاروەس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاندبوو: كۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو عێراق پێیدەنێتە قۆناغێكی نوێوە، پرۆسەی سیاسی جوڵەی گەورەی تێدەكەوێ و پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و راسپاردنی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆتایی دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا