گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق و ئێران دەست پێ دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و ئێران دەست پێدەكەنەوە.

ناسر حسێن بەندەری وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی 12ی ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و ئێران دەست پێدەكەنەوە، گەڕانەوەی هاتووچۆی ئاسمانی و دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانیش خشتەیان بۆ دانراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، گەشتەكان لە تاران و مەشهەدەوە بەرەو عێراق دەستپێدەكەنەوە، هەروەها لە عێراقیشەوە گەشتە ڕاستەوخۆكانی بەغدا و نەجەف بۆ مەشهەد و تاران و بە پێچەوانەشەوە، دەست پێدەكەنەوە.

پێشتر بەهۆی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەسەر داوای ئێران بۆ ماوەیەك و لە رۆژی 25ی مانگی رابردووەوە تا 8ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ گەشتە ئاسمانییەكان نێوان عێراق و ئێران ڕاگیران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا