بافڵ جەلال تاڵەبانی: هێزەكانمان سەروەری گەورەیان تۆماركردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە رۆژئاوای كوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و جەنەڕاڵ ماتیۆ مەكفارلان، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ئامادەبوو، جەخت لە پەرەپێدان و پتەوكردنی هەماهەنگییەكان كرایەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كرد و وتی، لەماوەی رابردوودا هێزەكانمان سەروەری گەورەیان تۆماركردووە و گورزی كوشندەیان لە تیرۆریستان وەشاندووە. دڵنیاین بە هەماهەنگی و هاریكاری زیاتری نێوانمان دەتوانین سەركەوتنی گەورەتر تۆماربكەین، بەتایبەت لەو ناوچانەی نێوان سوریا و عیراق كە بۆشایی ئەمنی هەیە و جمجوڵی تیرۆریستانی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا