پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕایرە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە ئەنجام بدەن، هەر لە کۆبوونەوەکەشدا سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا گفتوگۆ دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022، پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوە دەکەن سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق.
ئاماژەیان بەوەشدا، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوەو، سەرۆکی ئەرکانی سوپا دەبێت.
ڕۆژی 4 شەممە، هێزەکانی تورکیا سەیرانگەی بەرخی گەشتیاریی سەربە ئیدارەی زاخۆیان تۆپباران کرد و بەهۆیەوە چەندین کەس بریندار بوون و گیانیان لە دەستدا.