بافڵ تاڵەبانی: گۆڕانكارییەكان دەخوازێت كورد ماڵی خۆی رێكبخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە ئیلبروس كوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق و ئۆلیگ لیڤن، كونسوڵی رووسیا لەهەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا دوا پەرەسەندنە سیاسییەكان، قۆناغی دوای هەڵبژاردن، پەیوەندی لایەنە سیاسییەكان و رۆڵی كورد لە حكومەتی داهاتووی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و هەردوولا هاوڕابوون لە رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ لێكتێگەیشتن و گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانەی كێشەكان و دۆزینەوەی میكانیزمی گونجاو بۆ لێكنزیكردنەوەی لایەنەكان لەپێناو سەقامگیری سیاسی و ئابووری زیاتر لە وڵات.

هەر لەمیانی دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی روونیكردەوە ئەم هەلومەرجەی هاتۆتە پێش وادەخوازێت كورد ماڵی خۆی رێكبخاتەوە و یەك وتاری یەكگرتوومان هەبێت بۆ بەغدا و یەكێتیش لەو رووەوە دەستپێشخەری دەكات و هەماهەنگ دەبێت بۆ یەكڕیزی، تا پێكەوە سەنگی نەتەوەییمان بپارێزین و لەچوارچێوەی دەستوور شەڕی مافەكانمان بكەین، ئەم هەنگاوەشی بە خزمەتكردنی ئامانجە باڵاكانی گەلی كورد وەسفكرد.

هاوسەرۆك ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد گۆڕانكارییەكانی ناوخۆیی و ناوچەكە هانمان دەدات ناكۆكییەكان وەلابنێین و بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە كار بكەین بۆ چاكسازی راستەقینە و خزمەتكردنی زیاتر، لێشگەڕێین دامەزراوە رەسمییەكان ئەركەكانی سەرشانیان جێبەجێبكەن.

سەبارەت بە پرسی رۆژئاوای كوردستان بافڵ تاڵەبانی تەئكیدی لەپشتیوانی و سەقامگیری سیاسی كردەوە و دیالۆگ و چارەسەركردنی سیاسییانەی كێشەكانی بە فاكتەری ئارامی و ئاسایش لەناوچەكە زانی و داوایكرد لە رووسیا هەماهەنگ و پشتیوانی زیاتربن لەو رووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا