پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوون بۆ 14 جۆر ماددەی خۆراکی درێژدەکرێتەوە.
لە نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم کە ئاراستەی دەروازە سنورییەکانی کردووە هاتووە، “ئەو 14 جۆر ماددە خۆراکییە بریتین لە پاقلەمەنی و دانەوێڵە و شیر و زەیت، ڕۆن و چەند ماددەیەکی دیکە”.
بەگوێرەی نوسراوەکە ماوەی لێخۆشبوون لە باجی گومرگی بۆ ئەم چەند جۆر ماددە خۆراکییە درێژدەکرێتەوە تا کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران و ئەو کاتە بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدرێت.