پلانی نوێی ئەمریكا لەعێراق

پۆڵەتیك پرێس:
باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاند، وڵاتەكەی نایەوێت لە ڕووی سەربازییەوە هەمیشە لە عێراقدا بمێنێتەوە.

ماتیۆ تۆلەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، هەڵەتێگەیشتنێكی زۆر لەبارەی پەیوەندی نێوان هێزەكانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتی ئەمریكا و حكومەتی عێراقدا بوونی هەیە، كە بۆ ماوەی پێنج ساڵ شانبەشانی یەكتر دژی داعش لە جەنگدا بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەمیشە لە هاوبەشە عێراقییەكان دەبیستین، كە پێویستە هاوبەشیكردن لەگەڵ ئەمریكادا بەردەوام بێت، كەچی لەهەمان كاتدا چەند لایەنێك گەیشتوون بەو رادەیەی، كە موشەك ئاراستەی ئەو ناوچانە دەكەن سەربازان و دیبلۆماتكارانی ئەمریكای تێدایە ئەوەش لە بەرژەوەندی عێراق و گەلەكەی نییە.

هاوكات، هۆشداریدا لەبارەی ئەوەی ئەو هێرشانە نەك تەنیا كاریگەری لەسەر پەیوەندی عێراق و ئەمریكا دادەنێت، بەڵكو كار دەكاتە سەر پەیوەندی عێراق و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی گشتی و وا دەكات لەزۆر ڕووەوە كشانەوە رووبدات.

ماوەیەكە هێرشە موشەكییەكان بۆ سەر بارەگا و ناوچە سەربازییەكانی عێراق، كە سەربازانی ئەمریكای تێدایە بەردەوامە و زۆرێك پێیان وایە ئەو لایەنە شیعانە لێی بەرپرسیارن، كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن، لە نوێترین هێرشیشدا، ئێوارەی یەكشەممە ٣٠ی ئاب موشەكێكی كاتیۆشا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كەوتە خوارەوە كە بووە سێیەم هێرشی لەو چەشنە لە پایتەخت روویدابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا