ئێران: سعودیە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ تاران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حوسەین ئەمیر عەبدولـلەهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق ئاگاداری کردووینەتەوە لەوەی سعودیە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەنێوان تاران و ڕیاز.

میدیای ئێران لە زاری حوسەین ئەمیر عەبدولـلەهیانەوە بڵاویکردەوە، “بەغدا ئاگاداری کردووینەتەوە لەوەی سعودیە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ئاشکرای سیاسی لەگەڵ ئێران و  دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لەنێوان هەردوو وڵات”.

سعودیە و ئێران تا ئێستا پێنج خولی گفتوگۆیان لە بەغدا بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی سەرۆکی حکومەتی عێراق ئەنجامداوە، یەکەم خولیش لە مانگی نیسانی ساڵی 2021 بەڕێوەچوو.

جێی ئاماژەیە ڕیاز لە ساڵی 2016 پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاراندا پچڕاند، ئەوەش لەدوای ئەوەی خۆپیشاندەرانی ئێران هەڵیانکوتایەسەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە ئێران دژی لەسێدارەدانی پیاوێکی ئایینی شیعە لە سعودیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا