لەماوەی جەژنی ڕەمەزاندا 147 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ماوەی جەژنی ڕەمەزاندا 147 هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەریان کردووە.

بەڕێوەبەرایەنی ڕاگەیاندن و بەبازارکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، “لە ڕێگەی بازگە و دەروازە سنوریەکان و فڕۆکەخانەوە،  147 هەزار گەشتیار بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە  جەژن و ڕۆژانی پێشتر و دواتری بۆنەکەدا گەشتەکانیان بۆ سلێمانی و سەیرانگا و هاوینە هەوارەکانی ئەم شارە ئەنجامداوە”.

باسی لەوەشکرد، “ئەو گەشتیاریارانە لە شارەکانی عێراق و وڵاتی ئێران و بیانییەوە هاتوون و زیاتر لە %80ی ئەو ڕێژەیە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا هاوینە هەواری دوکان قەرەبالغترین ناوچەی گەشتیاری بووە و زیاتر لە 170 هەزار سەردانیکار و گەشتیار کاتە خۆشەکانیان لەو هاوینە هەوارە بەسەربردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا