پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حزبوڵـڵای لوبنان لەسەر بڕیارەکەی سعودیە لەبارەی ڕێپێدانی بە هاتوچۆی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لە ئاسمانی وڵاتەکەی هاتەدەنگ و دەڵێت، ئەم هەنگاوە سوکایەتییە و ناپاکییە بەرامبەر بە ملیارێک و 800 ملیۆن موسڵمانی جیهان.
لەوبارەیەوە نەبیل قاوق ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حزبوڵـڵا ڕایگەیاند، “کاتێک سعودیە بڕیاریدا ڕێگە بدات بە فڕۆکە ئیسرائیلییەکان تا بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیدا بفڕن، خراپە و سوکایەتی کرد بەرامبەر بە ملیارێک و 800 موسڵمانی جیهان”.
وتیشی، “کاتێک دەسەڵاتی سعودیە لەڕووی سەربازی و ئەمنییەوە هەماهەنگی ئیسرائیل دەبێت، ئەوا دەبێتە هاوبەشی لەکارە دوژمنکارانەکانی بۆسەر سوریا و لوبنان و فەلەستین، ئەمە ناپاکییە دژ بەم نەتەوانە”.
ڕۆژی هەینی 15ی تەمموزی 2022 دەستەی گشتی فڕۆکەوانی شارستانی سعودیە ڕایگەیاند، بواری ئاسمانیی وڵاتەکەی دەکاتەوە بەڕووی سەرجەم ئەو فڕۆکانەی دەیانەوێت تێبپەڕن بەبێ جیاوازی و ئەم بڕیارە فڕۆکەکانی ئیسرائیلیش دەگرێتەوە.