مەسرور بارزانی: كۆچبەران لەژێر هیچ فشارێكدا كوردستانیان جێنەهێشتووە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، كۆچبەرانی كورد لە ژێر هیچ جۆرە فشارێكدا هەرێمی كوردستان جێنەهێشتووەو ئەو پرسە مایەی نیگەرانی ئەوانە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پانێلی كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمەریكی كوردستان لە دهۆك رایگەیاند، پرسی كۆچبەران جێگەی نیگەرانی قوڵی ئەوانەو سەلامەتی كۆچبەرانی كورد لە سنورەكانی ئەوروپا بەلایانەوە گرنگە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی لەوێن خەڵكێكی زۆرن، لە وڵاتانی جیاجیاوە هاتوون، لەوێ گیریان خواردووە، بەڵام خەڵكی كوردستانیشی تێدایە، بەداخێكی گەورەوە ئەو خەڵكانە قۆرخكراون، لەلایەن كۆمەڵێك گروپەوە، كە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەكەن.

سەرۆكی حكومەت باسی لەوەكرد، ئەوان بەشێوەیەكی زۆر یاسایی سەردانی ئەو شوێنەیان كردووە، هیچ هێڵێكی ئاسمانی گەشتكردنی قەدەغە نەكردووە، كەس رێگرییان لێناكات كێ گەشت دەكات، بەشێوەیەكی ئازادانە گەشتیان كردووە، لێرە ئاراستە كراون بۆ بێلاڕووس، لەوێشەوە بۆ سەر سنووری پۆڵەندا، ئێستا لەوێ گیریان خواردووە.

دەشڵێت، “بەداخێكی زۆرەوە بارودۆخەكە لەوێ زۆر ساردە، هەندێك وێنەمان لەسەر شاشەكانەوە بینی، جێی نیگەرانی منە، بەتایبەتی منداڵەكان، ئەو منداڵانە بێتاوانن، بەداخەوە ئەو منداڵانە باجی ململانێی گەمەیەكی سیاسی دەدەن، ئێمە پەیوەندییمان دروستكردووە، پەیوەندیمان بەلایەنە پەیوەندیدارەكانەوە كردووە و هەر لە بەغداوە تا وڵاتانی دیكە، بۆ ئەوەی رێگەیەك بدۆزینەوە، ئەوانەی دەیانەوێت بەسەلامەتی بگەڕێنەوە”.

راشیگەیاند، لەوكاتەوەی كابینەی نۆ دەستبەكاربووە توانیویانە 120 هەزار هەلی بڕەخسێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا